نیسان 01, 2021 09:47 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی عێراق ٧ی ئۆکتۆبەر ھەڵدەوەشێتەوە

نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕەزامەند بوون بە ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە حەوتەمی ئۆکتۆبەردا، بە مەبەستی بەرپا کردنی ھەڵبژاردن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق ھەروەھا لە دانیشتنەکەی ڕۆژی چوارشەممەیاندا بوجەی ساڵی ٢٠٢١ی ئەم وڵاتەشیان پەسەند کرد.

«فازڵ فەتلاوی» نوێنەری پەرلەمانی عێراق سەربە ھاوپەیمانیی فەتح ماوەیەک لەمەو پێش ڕایگەیاند بوو کە، نوێنەرانی پەرلەمان ئاگایان لە پیلانەکانی ئەمریکایە بۆ خۆھەڵقورتاندن لە ھەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتەدا.

«بەدر حامید عەبباس» نوێنەرێکی دیکەی پەرلەمانی عێراقیش لە بارەی خۆھەڵقورتاندنی ئەمریکا لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق وشداریی داو ڕایگەیاند: ئەو جۆرە خۆھەڵقورتاندنانە وەجمەندیی ھەڵبژاردنەکە دەخەوشێنێ.

ھەروەھا «موحەممەد کەریم» پەرلەمانتاری عێراقیی سەربە «سادیقون»یش جەختی لەوە کردەوە کە عێراق پێویستی بە ڕاوێژی ھیچ وڵاتێک لە بارەی ھەڵبژاردنەوە نییەو لە ھەمان کات دا کەس نەیاری چاودێریی نێونەتەوەیی و تۆمار کرانی تێبینییەکان سەبارەت بە ڕەوتی ھەڵبژاردن نییە، بەڵام ئەمە دەبێ لە چوارچێوەیەکی گونجاوو ھاوتەریب لەگەڵ پێوەرە جیھانییەکاندا بێت.

ھەڵبژاردنی بەروەختی پەرلەمانی عێراق بڕیارە لە دەھەمی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ بەرپا بکرێت و بەم پێیە پەرلەمانی ئەم وڵاتە دەبێ لە ڕۆژی حەوتەم واتە چەند ڕۆژێک بەرلە بەرپاکرانی ھەڵبژاردن ھەڵوەشێنرێتەوە.

سەرپەیڤ