نیسان 06, 2021 15:19 Asia/Tehran
  • تیرۆرکرانی کاربەدەستێکی پایەبەرزی ڕەوتی سەدر لە «زیقاڕ»ی عێراق

سەرچاوە خۆجێییەکان باسی تیرۆری سەرکردەیەکی ڕەوتی سەدریان کردووە لە شاری «ناسریە»ی ناوەندی پارێزگای «زیقاڕ» لە باشووری عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە، کەسی تیرۆر کراو، بەرپرسایەتیی نووسینگەی « ھۆزەکانی سەر بە ڕەوتی سەدر»ی لە شاری ناسریەدا لە ئەستۆ بووە.

سەرچاوە عیراقیەکان ڕایانگەیاندووە: شەوی ڕابردوو بەهۆی ناکۆکی کۆمەڵایەتیەوە لە پارێزگای «زیقار» ئاڵۆزی رووی داوەو لە ئەنجام دا بەرپرسی نوسینگەی کۆمەڵایەتیی سەدریەکان کوژراوە. 

ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە، تەرمی ئەم سەرکردە کوژراوەی سەدریەکان رەوانەی پزیشکی یاسا کراوەو لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستی پێکردووە.

پارێزگای «زیقاڕ» ماوەیەکە دوابەدوای خۆپیشاندانی ناڕەزایانەی خەڵک بۆ وەلانرانی پارێزگار، چاک کرانەوەی باری گوزەران ، خەباتی دژی گەندەڵی و چارەسەریی گرفتی بێکاری ئاڵۆزییەکی بەربڵاو تیای دا سەری ھەڵداوە. 

سەرپەیڤ