نیسان 07, 2021 08:19 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندیی جەماوەر لە عێراق دا پەرەی سەند

ناڕەزامەندیی ئعەم دواییەی خەڵک لە عێراق دا کە بە شێوەی بەرتەسک لە ھێندێک لە ناوچەکانی باشووری ئەم وڵاتە، لەوانە «زیقاڕ» دەستی پێ کرا، لە ئێستادا بەرەو پارێزگاکانی ناوەندی و تەنانەت باکووریش کێشراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی چوارشەممەی ئیرنا، زۆربەی ناڕەزامەندییە جەماوەرییەکان لە لایەن فێرکارانی ئازادی قوتابخانەکانی باشووری عێراق وەڕێ خراوە کە لە درێژەدا مامۆستاو فێرکاران و چینەکانی دیکەی خەڵکیش پێیانەوە پەیوەست بوون و لە ئێستادا چەندین پارێزگا گیرۆدەی ئەم دیاردەیەن.

شەوی چوارشەممە لە ھێندێک لە ناوچەکانی عێراق خۆپیشاندەران لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشت دا تێک ھەڵچوون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق سەرباری ئەوەی بە قسەی خەڵکی کردووەو پارێزگاری «زیقاڕ»ی گۆڕیوە، کەچی ئەمە نەک ھەر نەبووە ھۆی ئارام بوونی ئەم پارێزگایە، بەڵکو شەوی سێ شەممەش بەرپرسێکی باڵا لە «زیقاڕ»دا تیرۆر کرا.

ئەم ڕاپۆرتە دەربڕی ئەوەیە کە، بازنەی ناڕەزامەندییەکان ڕۆژی سێ شەممە تەنانەت لە پارێزگای باکووریی نەینەواو ھەروەھا ناوچەکانی باشوور و ڕۆژھەڵاتی عێراقیش دژی دەوڵەت بەردەوام بوو.

سەرپەیڤ