نیسان 07, 2021 13:42 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی تاقمە خۆڕاگرەکانی عێراق لە بارەی دانوستانی ستراتژیی بەغدا_واشێنگتۆن

لە سەروبەندی دەست پێ بوونی خولی تازەی دانوستانی ستراتژیی نێوان بەغداو واشێنگتۆن، کۆڕی ڕێکخستنی تاقمە خۆڕاگرەکانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ھەڵوێستی ئەم تاقمانەی لەم پەیوەندییەدا ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «سابرین نیوز» کۆڕی ڕێکخستنی تاقمە خۆڕاگرەکانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایانگەیاند: ئێمە لە بەردەم دانوستان و یان زنجیرە دانوستانێکداین کە بڕیارە دەوڵەتی عێراق لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری ئەمریکادا لەژێر ناوی «دانوستانی ستراتژی» ئەنجامی بدات ، ئەویش سەرباری ڕێککەوتنەکان و ھاوپەیمانی لەگەڵ ھێندێک لە وڵاتانی دراوسێ کە ئابوورییەکەیان لە بەر یەک ھەڵوەشاوەتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، خولی تازەی دانوستانی ستراتژیی نێوان بەغداو واشێنگتۆن بڕیارە ئەمڕۆ بە چڕبوونەوە لەسەر بابەتەکانی ئاسایشت، خەباتی دژی تیرۆریزم، ئابووری، وزە، کاروباری سیاسی و ھاوکاریی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری دەستی پێ بکرێت.

 

سەرپەیڤ