کۆبونەوەی مستەفا کازمی و نێچیرڤان بارزانی دەستیپێکرد
کۆبونەوەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بینای ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەغدا دەستیپێکرد.
بە پێی هەواڵی میدیای خەندان ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر گەیشتە بینای ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەغداو لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوەوە.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان گەیشتە بەغدا، له سه‌ردانه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران، سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق و نوێنه‌رى تایبەتی سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له عێراق و سه‌رکرده و به‌رپرسانى باڵاى سیاسیى وڵات کۆده‌بێته‌وه.
فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "چەندین بابەت هەن کە لەکاتی کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسان لە بەغدا لەو سەردانەدا تاوتوێ دەکرێن، لەوانە جێبەجێکردنی بودجەی عێراق کە رێککەوتنی لەبارەوە کراوە، هەروەها سەقامگیری سیاسی و ئابوری".