نیسان 12, 2021 09:55 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق: قەیرانەکان وەپشت سەردەنێین

سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتی : وڵات قۆناغی نوێی لە مێژووی هاوچەرخی ئێراقی لە بەردەم دایە و بە تێپەڕاندنی قەیرانەکان بەرەو بنیاتنانەوە و ئاوەدانی و گەشەکردن هەنگاو هەڵدەگرێت .

 

مستەفا کازمی  سەرۆک وەزیرانی  ئێراق  دوێنێ یەکشەمە  لە ڕەتی  سەفەریدا بۆپارێزگای  بەسرە و خستنە گەڕی گەڵاڵەی گەورەی - فاو-  لە گەڵ گرووپێک لە لاوان  کە لە نزیکیی  دروازەی  ئەو بەندەرە کۆببوونەوە دیداری کرد و وتی  مافی خۆپیشاندانەکان مافێکی  شەرعی و یاساییە و دەوڵەت بە هەموو دامەزراوەکانیەوە پاڵپشتی  لێ دەکات  بەو مەرجەی  ئەو مافە هەرەشەیەک بۆ سەر داراییە  گشتییەکانی خەڵک نەبێت .

ئەلکازمی فەرمانی دا  لە گەڵ کۆمەڵێک  کە خوپیشاندەران  هەڵیدەبژێرن  لە بەغدا  دیدار بکرێت تا داخوازیەکانیان  ببیسن و ڕێگا چارەیەکی بو دیاری بکەن .

سەرۆک وەزیرانی  ئێراق هەروەها لەو سەفەرەدا  خستنە گەڕی  فازی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی بەندەری  فاوی ڕاگەیاند و وێڕای ئاماژە بەوەی کە هێندێک لا سەبارەت بە  شکستی  گەڵاڵەی  بەندەری فاو دەنگوگەلێکیان بڵاو کردووەتەوە داوای لە  هەموو  ئێراقیەکان کرد  کە  ئومێدیان هەبێت و هاوڕێ لە گەڵ  دەوڵەت  هەوڵ بدەن بۆ بنیاتنانەوەی وڵات  .

سەرپەیڤ