نیسان 13, 2021 03:33 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری عێراق فەرمانی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەر لەمانی واژۆ کرد

«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە فەرمانی تایبەت بە بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «بەرھەم ساڵح» بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەڵبژاردن گرینگ و بنەماییە، داوای لە تەواوی عێراقییەکان کرد کە بۆ ھەڵبژاردن و بەشداریی بەبڕشتانە تیای دا ئامادە بن.

ناوبراو ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە بەرپاکرانی ھەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراوی ١٠ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵە زایینیە، ھەڵبژاردنی بە دەرفەتێک بۆ وەدی ھاتنی ئامانجەکانی گەلی بەشەرەفی عێراق زانی.

وتیشی: دەبێ دەنگی لێبڕاوانەو بەبڕشتانەمان پێداگرتنێک بێت لە سەر ئەمەی کە عێراق بە قۆناغێکی پێشکەوتووتر، پاوەجێ تر، خاوەن سەربەخۆیی و دادگەریی زیاتر لە ڕابردوو گەییشتووە.

ناوبراو داوای لە پێکھاتە ھاوپەیوەندەکانیش کرد کە ھەرچی خێراتر مسۆگەراتی پێویست بۆ بەرپاکردنی ھەڵبژاردنێکی زۆڵاڵ و بێ خەوش لە عێراق دا ئامادە بکەن.

سەرپەیڤ