ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق: ھەڵبژاردن لە ڕۆژێکدا لە سەرتاسەری عێراق بەرپا دەکرێت
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەڵبژاردن باسی خۆش کرانی بەستێنی پێویستی کرد بۆ بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی لە تەواوی ئەم وڵاتەدا.
بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، «عەبدولحسەین ھینداوی» ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەڵبژاردن، ڕۆژی ھەینی پێی داگرت: بەستێنی پێویست بۆ بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی چ لە ڕووی یاساییەوەو چ پشتیوانی لە تەواوی ئەم وڵاتەدا خۆش کراوەو کۆمەیساریای ھەڵبژاردنی عێراق جەختی لەوە کردوەتەوە کە ھەڵبژاردن دەھەمی ئۆکتۆبر لە کاتی دیاری کراودا بەرڕێوە دەچێت.
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: پەرلەمانی یاساوڕێسای ھاوپەیوەند بە دادگای فیڕزلڵ و ھەڵوەشاندنەوەی خۆی تۆکمە کردووە، ھەروەھا سەرۆک کۆماریش بڕیاری بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی دەرکردووەو ھەموو کاروبارێک لە ئاراستەی بەرپاکرانی ھەڵبژاردن لە کاتی دیاری کراودا دەڕواتە پێشەوە.
ڕاوێژکاری «مستەفا کازمی» پێشی داگرت: ھەڵبژاردن لە ڕۆژێکدا لە تەواوی ناوچەکانی عێراق بەرپا دەکرێت و لە ھیچ ناوچەیەکیش دا دواکەوتنی بۆ نییە.