نیسان 16, 2021 14:37 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی خەزنەیەکی شاراوەی داعش لە موسڵ

کاربەدەستانی ئاسایشتیی عێراق باسی دۆزرانەوەی خەزنەیەکی سەدان ھەزار دۆلاریی نەخت و کانزای بایەخداریان کردووە کە لە لایەن داعشەوە لە ماڵێکی موسڵ شاردرا بووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە خەزنەیەکی داگری یەک و نیو ملوێن دۆلار پارەی نەخت و کانزای بایەخداریان کردووە کە کاتی خۆی لە لایەن تاقمی تیرۆریستی داعشەوە لە ماڵێکی کۆنی شاری کۆنی موسڵ شاردراوەتەوە.

بە پێی بەیاننامەی وەزارەتی نێوخۆی عێراق، ئەم خەزنە شاراوەیە داگری ملوێنێک و ٥٩٠ ھەزار دۆلار پارەی نەختە بە شێوەی سەد دۆلاری،زیاتر لە ١٧ ملوێن دیناری عێراقی، پێنج کیلۆگرام زیو و، ٥٠٠ گرام زێڕ کە گوایە بۆ دروستکردنی دراڤ لە سات و سەودای ناوچەکانی ژێر ڕکێفی خۆیان ئامادە کرا بوو لەگەڵ زیاتر لە ١٧ کیلۆ شمشی نوقرەدا.

وتەبێژی سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە پەیامێکی توییتێری دا نووسیویەتی: ئەم خەزنەیە کە لە سەردەمی دەست گرتنی تیرۆریستان بە سەر شاری موسڵ دا لە لایەن داعشەوە دزرا بوو، بە پێی زانیارییە تایبەتییەکانی پۆلیسی خۆجێیی دۆزرایەوە.

سەرپەیڤ