نیسان 17, 2021 08:06 Asia/Tehran
  • کازمی باج دانان لەسەر مووچەی رەتکردەوە

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق باج دانانی لەسەر مووچەی مووچە خۆرانی عێراقی رەتکردەوە.

‌بە پێی ھەواڵی میدیا عێراقیەکان ، رۆژی ١٤ ی نیسان نوسراوێکی وەزیری دارایی عێراق د، عەلی عەلاوی لەلایەن میدیا عێراقییەکانەوە بڵاوکرایەوە کە تیایدا داوای جێبەجێکردنی سەپاندنی باج دەکات بەسەر مووچەخۆرانی عێراق لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە.

شەوی رابردوو لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران مستەفا کازمییەوە ئەو زانیاریانە رەتکرانەوە.

بەهۆی پێشنیاری وەزیری دارایی و بڕیاری بانکی ناوەندی عێراق، کە بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلاری لەکۆتایی ساڵی ٢٠٢٠دا ئەنجامدا بۆ هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار دیناربێت، ئەم بڕیارە زەرەرێکی زۆری مادی و ژیاری لە مووچەخۆران و چینە کەم دەرامەتەکانی عێراق دا.

سەرپەیڤ