نیسان 17, 2021 11:54 Asia/Tehran
  • داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی بەغدای لە ئەستۆ گرت

داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شارۆچکەی سەدری بەغدا کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەک هاووڵاتی عێراق، لە ئەستۆ گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە  لە سابرین نیوز،  داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی پێنجشەممە لە بەغدای پێتەختی عێراقی گرتە ئەستۆ.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، مێدیاکانی سەر بە گرووپی تیرۆریستی داعش لەوانە هەواڵدەری ئەعماق هەینی ڕایانگەیاند کە تەقینەوە تیرۆریستییەکەی بازاڕی حەبیبیەی بەغدا لەلایەن ئەو گرووپەوە ئەنجام دراوە.

شیاوی باسە کە دوای ڕوودانی ئەو تەقینەوە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا چوار کەس کوژران و 17کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرپەیڤ