نیسان 21, 2021 08:38 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی «عەممار حەکیم» بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوابەدوای شەھید بوونی سەردار«حیجازی»

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق بە ناردنی پەیامێک، شەھید بوونی سەردار«حیجازی»ی لە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەرەخۆشی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فارس، «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە پەیامی سەرەخۆشییەکەی بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت: شەھید «سەیید موحەممەد حیجازی» نمونەی بەرچاوی بڕودارێکی خەباتکاری بەرگریکاری ئیسلام و کۆماری ئیسلامی بوو، دیارە نەمانی ئاوا کەسایەتییەک دەبێتە ھۆی خەم و پەژارەیەکی زۆر، گەرچی دڵنیاشین کە لە داوێنی نەتەوەی موسڵمانی ئێران کەسایەتیگەلێکی ھەڵکەوتەی وەک ئەو کە بۆ بەرەڤانی لە ئیسلامی ڕەسەنی موحەممەدی«ص» بێنەمەیدانەوە، ھەمیسان لەدایک دەبن و پەروەردە دەکرێن.

حەکیم لە پەیامێکی تردا شەھید بوونی سەردار «حیجازی»ی لە سەردار «قائانی» فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەرەخۆشیی کرد.

سەرپەیڤ