ئێران و عێراق گۆڕینەوەس ئەزمونە ئاسایشتییەکانیان لە نێوان خۆیاندا تاوتوێ کرد
وەزیری نێوخۆی عێراق و یاریدەری وەزیری بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆزی پێنج شەممە لە بارەی گۆڕینەوەی ئەزمونی ئاسایشتی لە نێوان دوو وڵات وتووێژیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، «عوسمان غانمی» و سەرداری سەرتیپ «حوججەتوڵڵا قورەیشی» یاریدەری وەزیری بەرەڤانیی ئێران و شاندەکەی ھاوڕێی لە بارەی گرینگایەتیی گۆڕینەوەی ئەزمونی ئاسایشتی لە نێوان دوو وڵات باس و وتووێزیان کرد.
لە دیداری ھەردووک کاربەدەستە ئاسایشتی و سەربازییە عێراقی و ئێرانییەکە، کۆمەڵێک بابەت کە دەبنەھۆی بەرز بوونەوەی ئاستی سەقام و ئاسایشتی دوو وڵات، تاوتوێ کران.
وەزیری نێوخۆی عێراق و یاریدەری وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی بەردەوام کرانی ڕێکخستن و ھاریکاریی ھاوبەش بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایشتی سەرسنوور و خەباتی دژی تاوانکارییەکان بە ھەموو شێوەیەکی، لەوانە ماددە ھۆشبەرەکان و ھەروەھا گۆڕینەوەی ئەزمونی ئاسایشتی لە نێوان دوو وڵات باس و وتووێژیان کرد.