نیسان 25, 2021 02:45 Asia/Tehran
  • یەحیا ڕەسول: عێراق پێویستی بە هیچ سەربازێکی ئەمریکی نییە

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی پێویستی بە هیچ سەربازێکی ئەمریکی و بیانی نییە.

 

لیوا یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، “خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “عێراق پێویستی بە هیچ سەربازێکی ئەمریکی یان بیانی نییە کە چەک هەڵبگرێت و شان بە شانی هێزە عێراقییەکان شەڕ بکات، عێراق پێویستی بە هیچ هێزێک نییە لەسەر خاکەکەی شەڕ بکات”.

یەحیا ڕەسول ئەوەشی خستوەتەڕوو، “عێراق لەگەڵ ناتۆدا کار دەکات، بە مەبەستی ڕاهێنان و دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ فەرماندەییە سەربازییەکان، عێراق هێزی ڕاهێندراوی هەیە و دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات”.

ئەو وتانەی وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەکاتێکدایە، بەدەر لە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لەچوارچێوەی هاوپەیمانان، 3 هەزار سەربازی ئەمریکی لە عێراقدا بوونیان هەیە.

 

سەرپەیڤ