نیسان 26, 2021 07:20 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەبارەت بە سەردانی زەریف لە بەغدا

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق شەوی رابردوو لە بەیاننامەیەک دا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی سەردانەکەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بو بەغدا گوتی : لەم سەردانەدا پێوەندی دوو قۆڵی و هۆگریە هاوبەشەکانی دوو وڵات قسەی لەسەردەکرێ .

بە پێی راپۆری ئیرنا ، ئەحمەد سەحاف لەم بەیاننامەیەدا گوتیشی ، محەمەد جەواد زەریف وەزیری  دەرەوەی ئێران دوشەممە دەگاتە بەغدا و چاوی دەکەوێ بە فواد حسێن هاوشانی عێراقی خۆی و دۆسیەی هاریکاریی و گەشەی پێوەندیی دوو وڵات تاووتوێ  دەکات .

 وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیاررە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە دوای کۆتایی هاتنی سەردانەکەی لە قەتەر ، دەوحە بەرەو بەغدا بەجێ بهێڵێ .

 سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغدا دو رۆژە دەبێ و زەریف جیا لە دیداری لەگەڵ هاوشانی عێراقی ، لە گەڵ کاربەدەستانی دیکەی ئەم وڵاتەش دیدار و وتووێژ دەکات .

زەریف لەم گەشتەی دا سەردانی هەرێمیش دەکات و چاوی دەکەوێ بە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان .

سەرپەیڤ