چاوپێکەوتنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لە بەغدا
هەردو وەزیری دەرەوەی عێراق و ئێران لەبەغدا کۆبونەوە و پرسەکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، پەرەپێدانی ئاسایش و پەیوەندییە بارزگاکانییەکانی نێوان هەردو وڵاتیان تاوتوێکرد، جەختیشیانکردەوە هەردو وڵات رۆڵێکی کاریگەر لەناوچەکەدا دەگێڕن.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بەمەبەستی پەرەپێدانی هەماهەنگی دو لایەنە، بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق-ئێران و کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق گەیشتە بەغدا، یەکەم کۆبونەوەی لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئەنجامدا.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، تاران خواستی ئەوەی هەیە رۆڵی عێراق لەناوچەکەدا زیاتر بێت و پشتیوانیش دەکات سەقامگیری بەغدا دەکەن.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق هەروەها باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان کردوە و زەریف رایگەیاند ئێران هەماهەنگی تەواوی دەبێت لەگەڵ عێراق بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر.
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی :هیوادارین مانگی رەمەزان مانگێکی پڕ لە ڕەحمەت و دۆستایەتی بۆ خەڵکی ناوچەکە بێت.
زەریف بە پێداگری لەسە ئەوەی کە لە ڕۆڵگێڕانی گرینگی عێراق لە ناوچەکە پێشوازی دەکەین، وتی: هیوادارین بە ڕۆڵگێڕانی برا عێراقییەکانمان گۆڕانکاری ئەرێنی لە ناوچەکە ببینین.