لێکدانەوەی گۆڕانکاریە ئاسایشیەکانی ناوچەکە لە دیداری زەریف و بەرھەم ساڵح
وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک کوماری عێراق ، کۆبوونەوە و لە بارەی گۆڕانکاریە ئاسایشیەکانی ناوچەکە باس و وتووێژیان کرد .
بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە بەغدا لە گەڵ بەرھەم ساڵحۆڕانکاریە ئاسیاشیەکانی ناوچەکە وتووێژی کرد .
لە دیدارەکەدا کە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەی بوو بەگرنگییەوە باس لە پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵاتی دراوسێ کرا، کە پەیوەندییەکی گرنگ و قوڵە هەردوو وڵات بەیەکەوە دەبەستێتەوە لە بوارەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و ئاینی و رۆشنبیری و جوگرافی، ھەروەک چۆن لێکتێگەشتنی هاوبەشە کە هەردو گەلی دۆست بەیەکەوە گرێ دەدات، تەئکیدیش کرایەوە ئەم پەیوەندییە بەھێزە سودی بۆ هەردو وڵات و تەواوی ناوچەکە دەبێت.
هەر لەو دیدارەدا دوپاتکرایەوە لەگرنگی بەھێزکردنی هاریکاری دوقۆڵی و بەکارخستنی رێککەوتننامە و لێکتێگەشتنەکان کە رێککەوتنی لە بارەوە کراوە لە بوارە جیاجیاکان.