چاوپێکەوتنی زەریف لە گەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ، پەرەی پێوەندیی عێراق و ئێران تاووتوێ کرا
وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ، سەبارەت بە پەرەی پێوەندیی دوو قۆڵیی پرس و راوێژیانکرد .
بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی دوشەممە لە بەغدا چاویکەوت بە محەمەد حەڵبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق .
زەریف لەم دیدارەدا وێڕای پێداگری لەسەر روانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ھاوڕەوتیی ناوچەیی ، پێشوازیکرد لە رۆڵی بنیاتنەری عێراق لەم ئاڕاستەیەدا .
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە پەسندکراوی پەرلەمانی عێراق لە بارەی کشانەوەی ھێزە بیانیەکان رێزگرتن لە سەروەریی عێراقە ، گوتیشی : ئەمریکیەکان لە خاکی عێراق دا سەردار قاسم سولەیمانیان شەھید کرد .
زەریف ھەڵبژاردنەکانی بەردەمی عێراق و ئێرانی وەک ھێمای سەروەریی خەڵک لە ھەردوو وڵات دا ناوبرد و بۆ عێراق لە بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنێکی ئارام و ھێمن ئاواتی سەرکەوتنی خواست .
سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش وێڕای پێداگری لەسەر رۆڵی حکومەت و پەرلەمانی عێراق لە یارمەتیدانی پێکھاتنی دۆخێکی ئارام لە ناوچەکەدا ، داکۆکی کرد لە رەخسانی بارودۆخی پەرەی تیجارەتی نێوان ئێران و عێراق .