نیسان 27, 2021 12:15 Asia/Tehran
  • تەقینەوەکانی دوێنێی «نەینەوا»و «دیالە» ١٢ کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە

سەرچاوە ئاگادارە ئاسایشتییەکان باسی ڕوودانی دوو تەقینەوەیان کرد لە پارێزگاکانی «نەینەوا»و «دیالە» کە کوژراوو بریندتر بوونی ١٢ کەس لە ھێزەکانی ئاسایشتی عێراقی لێ کەوتووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «ئلفاق» سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند: تەقینەوەی بۆمبایەک لە نزیکی گوندی «خان یونس» لە ناحیەی « حەمام عەلیل» لە باشووری «موسڵ» لە پارێزگای «نەینەوا» بووە ھۆی شەھید بوونی ئەندامێکی حەشدی شەعبی و بریندار بوونی چوار کەسی دیکە.

ئەم سەرچاوانە ھەروەھا باسی تەقینەوەی بۆمبایسەکیان کردووە لە «شەریتولوەقف» لە گردوپەڕی گوندی «جیزانی» سەر بە «ناحیەی عەبارە» لە پارێزگای «دیالە»و ڕاشیانگەیاند: لەو تەقینەوەیەدا ئەفسەرێکی ھێزەکانی کاردانەوەی خێرا گیانی لە دەست داوەو شەش کەسی دیکەش بریندار بوونە.

ھاوکات سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق باسی قۆڵبەستکرانی سێ ئەندامی تاقمی تیرۆریستی داعشیان کردووە لە شاری «موسڵ» لە ھەڵمەتێکی ئاسایشتی دا.

 

سەرپەیڤ