ھێرشی تیرۆریستانی داعش لە باشووری کەرکوک
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i395915-ھێرشی_تیرۆریستانی_داعش_لە_باشووری_کەرکوک
سەرچاوەیەکی ئاسایشتی باسی ھێرشی تاقمی تیرۆریستیی داعشی کردووە بۆ سەر ھێزەکانی پۆلیسی عێراق لە پارێزگای کەرکوکی باکووری عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 30, 2021 12:14 Asia/Tehran
  • ھێرشی تیرۆریستانی داعش لە باشووری کەرکوک

سەرچاوەیەکی ئاسایشتی باسی ھێرشی تاقمی تیرۆریستیی داعشی کردووە بۆ سەر ھێزەکانی پۆلیسی عێراق لە پارێزگای کەرکوکی باکووری عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی «شەفەق نیوز» سەرچاوەیەکی ئاسایشتی ئەمڕۆ ھەینی ڕایگەیاند: تیرۆریستانی داعش لە شارستانی «داقوق» لە باشووری پارێزگای کەرکوک ھێرشیان کردە سەر گەشتییەکی سەربە ھێزەکانی پۆلیسی ئەم ناوچەیە و لەگەڵیاندا تێک ھەڵچوون کە لە ئەنجام دا ئەندامێکی ھێزەکانی پۆلیس کوژراو پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

داعش لەم دواییەدا ھێرشی کردە سەر دوو ناوچەی ئاسایشتیی کەرکوک کە یەکێکیان لەژێر ڕکێفی ھێزەکانی حەشدی شەعبی و ئەوی دیکەشیان لەژێر دەستەڵاتی ھێزەکانی سوپای عێراق دا بوو.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و ھێرشی ڕەشەکوژانە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.