نیسان 30, 2021 17:28 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی ھەڵمەتی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوای عێراق

ڕێکخراوەی حەشدئی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند: ھەڵمەتی دژە تیرۆری ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لە پارێزگای نەینەوا بە مسۆگەر کردنی کۆمەڵێک دەستکەوتی ئاسایشتیی گرینگ کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی بنکەی «مەوازین نیوز»، سەرکردایەتیی حەشدی شەعبی لە نەینەوا ڕایگەیاند: ئەم ھەڵمەتە دۆزرانەوەی دوو حەشارگەی تیرۆریستانی داعشی لە زنجیرە چیاکانی «ئەلعەتشانە»ی پارێزگای «نەینەوا» لە باکووری عێراق و قۆڵبەست کرانی دوو تیرۆریست و دەستگرتن بە سەر چەندین بۆمبای لێ کەوتووەتەوە.

لەم ھەڵمەتەدا، چەندین گوند، لەوانە گوندەکانی خەبیرات، دامرچی، ئەلسەلجیە، ڕەحمانیه و سابونیه لە باشووری ڕۆژئاوای موسڵ پاکتاو کران و ماتۆڕێکی ئامادەی تەقاندنەوەش دۆزرایەوەو لەنێو برا.

سەرکردایەتیی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە نەینەوا بە بەشداریی ئەرتەشی عێراق لە ٢٦ی ئاپریلی ٢٠٢١ ھەڵمەتێکی بەربڵاوی ئاسایشتیی بۆ ڕاوەدوونانی بەرماوەکانی داعش لە باشوری موسڵ دەست پێکرد کە ئەمەش شەھید بوونی ئەندامێکی حەشدو بریندار بوونی چوار خەباتکاری دیکەی لە ئەنجامی تەقاندنەوەی بۆمبایەکی دەستی لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ