May 01, 2021 12:39 Asia/Tehran
  • 10 کوژراو لە ھێزە ئەمنیەکانی عێراق بە دوای تەقینەوەی تیرۆریستیی لە  باکووری بەغدا

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، "لە تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو لە قەزای تارمییەی باکووری شاری بەغدا 10 سەربازی عێراقی کوژراون".

 شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، "لە قەزای تارمییەی باکوری بەغدا بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی جۆری هامەری فەوجی 3ی لیوای59 ی فیرقەی 6ی سوپای عێراقیدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چوار سەرباز کوژراون".  

 هاوکات و بەپێی بڵاوکراوەی میدیا عێراقییەکان، "بۆمبی دووەمیش تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە بە کۆی گشتی 10 سەربازی عێراقی کوژراون".

شانەی راگەیاندنی ئەمنی باس لەوە دەکات، "کاتێک کە هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی ئۆپراسیۆنێک بوون بۆ گەڕان بەدوای چەکدارانی نەناسراو و داعش، تەقینەوەکە روویداوە".

سەرپەیڤ