May 10, 2021 07:19 Asia/Tehran
  • لە کەربەلا هەندێ ئاژاوەگێڕ هەڵیانکوتایە سەر کونوسولخانەی ئێران

سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی رابردوو باسی دەستدێرژی تاقمێکی ئاژاوەگێڕ بۆسەر کونسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان کرد لەشاری کەربەلا .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاند ، ئەم ئاژاوەگێڕانە ، دەستیان داوەتە ئاگردانی دیواری دەرەوەی کونسولخانەی ئێران .

 لە هەمان کات دا کەناڵی دەنگوباسی سابرین نیوز ی عێراق رایگەیاند ، هێزە ئاسایشیەکان لە کەربەلا روبەڕووی ئاژاوەگێڕان بوونەوە .

 ئاژاوەگێڕان لە عێراق  کە لە چەند مانگی رابردوودا راپۆرت گەلێک لەسەر پێدانی پارەی قورس بەوان لە لایەن باڵیۆزخانەی هەندێ لە وڵاتانی عەرەبیی لێواری کەنداوی فارس بڵاوبووەتەوە ، بەر لەوەش پەلاماریان کردبووەسەر کونسولخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی بەسرە و نەجەف .

 لەم دواییانەدا هەندێ لە شرۆڤەکاران لە بارەی هەوڵی دەستانی پشتی پەردە بۆ تێکدانی پێوەندی ستراتژیکی ئێران و عێراق کە بەر لە هەر شتێک لە خەباتی دژی داعش خۆی دەرخست ، وشداریان دابوو .

سەرپەیڤ