May 11, 2021 07:37 Asia/Tehran
  • ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ھەوڵی دەست درێژی بۆ سەر کۆنسولخانەی ئێرانی شەرمەزا کرد

«سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق وێڕای ئیدانەکردنی ھەوڵی دەست درێژی بۆ سەر کۆنسولخانەی ئێران لە کەربەلا، ڕایگەیاند دەوڵەت دەبێ ئاسایشتی مەکۆو کۆڕە دیپلۆماسییەکان بپارێزێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە نیازی ھێندێک کەس بۆ ھەڵکوتانەسەر کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کەربەلا، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: ھێرشی سەر کۆڕە دیپلۆماسییە بیانیەکان دەستەڵاتی حکومەت دەخاتە مەترسییەوەو ھەوڵدان بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکی دەرەوەیی ئاسایی و پتەو لەگەڵ ھەموو وڵاتاتنی جیھان بێ ئەنجام دەکات.

«حەکیم» لە پەیامەکەی دا ئەو کردارەی بۆ ھێندێک ھەڵس و کەوتی تاکەکەسی گەڕاندەوە و ڕایگەیاند: ھێرش کردنە سەر کۆڕە دیپلۆماسییەکان کە میوانی عێراقن و تازەترین نمونەشی ھەڵکوتانەسەر کۆنسولخانەی ئێران لە کەربەلای پیرۆزە، کارێکی ئیدانەکراوە.

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق داوای لە دەوڵەت و دام و دەزگا ئاسایشتییەکانی وڵاتەکەی کرد گە ئاسایشتی پێویست بۆ ھەموو کۆڕە دیپلۆماسییەکان و باڵوێزخانە و نوێنەرایەتییەکان لە تەواوی پارێزگاکانی وڵات دابین بکەن.

سەرپەیڤ