May 14, 2021 06:16 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

«سەیید عەممار حەکیم» سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامێکدا گەییشتنی جەژنی ڕەمەزانی لە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «سەیید عەممار حەکیم» لە پەیامەکەی دا ھەروەھا ستایشی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی کرد لە بەر ھەڵوێستی ڕاستبینانەو ھاوسەنگی لەمەڕ داکۆکی کردن لە عێراق و ھەروەھا ھەوڵدانی بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشت لە ناوچەکەدا.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ھەروەھا لە پەیامگەلێکی جیاجیادا بۆ «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆمار، «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆکی ھێزی دادەڤانی و «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران گەییشتنی مانگی شەووال و جەژنی ڕەمەزانی لێ پیرۆز کردن.

ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕۆژێک لە وڵاتانی ئیسلامی لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایە جەژن و لە عێراقی دراوسێش دا ئەمڕۆ ھەینی وەک جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیەندراوە.

سەرپەیڤ