May 14, 2021 06:43 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەمەڕ ئیدانەکردنی ھەڵکوتانە سەر کۆنسولخانەی ئێران لە کەربەلا

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکی فەرمی دا جارێکی تر ھێرشی ئەم دواییە بۆ سەر کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کەربەلای پیرۆزی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: دەوڵەتی عێراق جارێکی تر لەگەڵ ھەر ھەنگاوێک دا کە سەقام و ئاسایشتی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لە خاکی ئەم وڵاتە بخاتە مەترسییەوە بۆ نمونە ئەوەی لەم دواییەدا لە بارەی کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری کەربەلا ڕووی دا ، دژایەتی و لێبڕاوانە  ئیدانەو شەرمەزاری دەکات.

لە بەیاننامەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بە تەگبیرەکانی دەوڵەتی عێراق لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو،ھاتووە: لێکۆڵینەوە بۆ ناس کردنی شوناسی ھۆکارانی ھەڵکوتانە سەر کۆنسولخانەی ئێران بەردەوامەو بە نیازی لەبەر گرتنی ڕێگاگەلی گونجاوین بۆ گەییشتن بە دەرەنجامی پێویست.

 وەزارەتی دەرەوەی عێراق ھەروەھا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، دەوڵەت بە گوێرەی ئەوەی وا لە ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکاندا ھاتووە پابەند بوونی خۆی بە پاراستنی تەواوی نوێنەرایەتییە چالاکە دیپلۆماسییەکان لە عێراق دا ڕادەگەیەنێت و تەواوی شێوازەکانی دەستەبەر کردنی چالاکیی ئەم نوێنەرایەتیانە بەکار دێنێ.

یەکشەممەی ڕابردوو دوای کوژرانی «جەواد ئەلوەزنی» ھەڵسوڕاوی مەدەنیی عێراق بە ھۆی ئاژاوەگێڕانەوە، کەسانێکی سەرەڕۆ وێڕای ھەڵکوتانە سەر کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کەربەلا، دیوی دەرەوەی دیواری بیناکەیان ئاگر دا.

 

سەرپەیڤ