May 14, 2021 08:13 Asia/Tehran
  • نوێژی جەژن بە ڕەچاوکرانی ڕێنماییە تەندروستییەکان لە بەغدا بەڕێوە برا

نوێژی جەژنی ڕەمەزان لە مزگەوتە جۆربەجۆرەکانی بەغدا پێتەختی عێراق بە ڕەچاوکرانی ڕێنماییە تەندروستییەکان لە بەغدا بەڕێوە برا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا دەوڵەتی عێراق بە مەبەستی کەم کردنەوەی ڕێژەی توشبووانی نەخۆشیی کۆرۆنا لە ماوەی ڕۆژانی کۆتایی مانگی ڕەمەزان و ڕۆژانی پشووی جەژن، ھاتوچۆی بە تەواوی لە بەغدا بۆ ماوەی دە ڕۆژ قەدەغە کردووە کە ئەمەش بووەتە ھۆی چۆڵ کرانی شەقامەکانی پێتەختی عێراق.

فەرماندەری پۆلیسی نەجەفیش باسی داخرانی تەواوی دەروازەکانی ئەم پارێزگایەو شارڕی نەجەفی لە ڕووی زیارەتکاران کرد. سەردانی مەزارستانی «ئادی سەلام»یش قەدەغە کراوە.

سەرباری ئەمەش ئەمڕۆ نوێژی جەژن لە ھێندێک لە ناوچە شێعەنشینەکانی عێراق و لەوانە شاری بەغدای پێتەخت بەڕێوە چوو.

دیوانی وەقفی سوننەی عێراق ڕۆژی پێنج شەممەی وەک ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان و یەکەم ڕۆژی مانگی شەووال ڕەگەیاندبوو. بەڵام حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق ئەمڕۆ ھەینیی لە عێراق و ناوچەکانی گردوپەڕی کرد بە جەژن. 

سەرپەیڤ