May 18, 2021 17:19 Asia/Tehran
  • به‌رپرسی دابینکردنی که‌لوپه‌لی لۆجیستیی حه‌شارگه‌کانی داعش قۆڵبەست کرا

له‌ ماوه‌ی 72 کاژێردا، هێزه‌ عێراقییه‌کان له‌ ئۆپراسیۆنی دابه‌زینی ئاسمانیدا توانیویانه‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، چه‌ندان سه‌رکرده‌ی داعش قۆڵبەست بکەن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە ١٨ی ئایار، مسته‌فا سرووفی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی شانه‌ی ته‌ناهی عێراق له‌ مووسڵ، ڕایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی ٧٢ کاژێردا هێزه‌کانی عێراق توانیویانه‌ چوار چه‌کداری گرنگی داعش له‌ مووسڵ بگرن.

ڕوونی کرده‌وه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ ئۆپراسیۆنێکی دابه‌زینی ئاسمانیدا له‌ جه‌زیره‌ی حه‌زه‌ر له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، هێزه‌ ته‌ناهییه‌کانی عێراق توانیان به‌رپرسی دابینکردنی که‌لوپه‌لی لۆجیستیی حه‌شارگه‌کانی داعش بگرن.

ئاماژه‌ی بەوەش کرد کرد، هێزه‌کانمان پێشتر دوو به‌رپرسی تری داعشیان له‌ شارۆکه‌ی به‌عاج له‌ ڕۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا گرتووه‌، یه‌کیان به‌رپرسی بۆمبڕێژکردن بووه‌ و ئه‌وی تریان به‌شداری له‌ ڕفاندنی کچان و ژنانی ئێزیدی کردووه‌.

سەرپەیڤ