May 22, 2021 22:07 Asia/Tehran
  • کۆنگرەیه‌ک به‌مەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی لەعێراق بەڕێوەدەچێت

بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پڕۆگرامی گەشەسەندن لەعێراق ئاشکرایکرد، نەتەوەیەکگرتووەکان‌و یەکێتی ئەوروپا کۆنگرەیه‌ک به‌مەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی لەعێراق پێکدەهێنن.

زینە عەلی بەرپرسی پڕۆگرامی گەشەسەندن بەڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند : "له‌و کۆنگره‌یه‌دا ڕێکخراوەکانی عێراق‌و هەرێمى کوردستان‌و یەکێتی ئەوروپا و دەستەی دادوەری‌و لیژنەی دەستپاکی بەشداردەبن".

 ئەو کۆنگرەیە ڕۆژی یەکشەممه‌ کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی نەهێشتنی گەندەڵی لەعێراق ئەنجامدەدرێت.

زینەی عەلی لەلێدوانەکانیدا باسی لەوەکردووە، لەکۆنگرەکەدا ڕێکخراوەکانی عێراق‌و هەرێمى کوردستان‌و یەکێتی ئەوروپاو دەستەی دادوەری‌و لیژنەی دەستپاکی بەشداردەبن‌و بڕی 15 ملیۆن یۆرۆش بۆ پڕۆگرامی کۆنگرەکە تەرخانکراوە.

سەرپەیڤ