وەزیری دەرەوی فەلەستین گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەلەستین ، چەند رۆژ دوای ئاگربەس لە کەرتی غەززە ، ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتە بەغدا .
بە پێی راپۆرتی سومەریە نیوز ، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند ، ریاز مالکیی وەزیری دەرەوەی فەلەستین ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا و بڕیارە جیا لە فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ، چاویشی بکەوێ بە سەرۆک کۆمار ، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق .
ئەحمەد عەقڵ باڵیۆزی فەلەستین لە عێراق رایگەیاند ، ئەلمالکی لەم سەردانەی دا ھەڵگری بروسکەی نووسراوی مەحموود عەباس سەرۆکی پێکھاتەی خوبەڕێوەبەری فەلەستین بۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقە .
ئامانج لە سەردانی وەزیری دەرەوەی فەلەستین بۆ عێراق ، کاراکردنی ھاریکاریی سیاسی نێوان عێراق و فەلەستین و ئیمزاکردنی رێککەوتنامەی ھاواھەنگیی ھاوبەش بۆ ھەنگاوی داھاتوو لە بەرامبەر داگیرکەرانی ئیسراییلیە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ھەندێ سەرچاوەی ھەواڵ باسی سەردانی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ راموڵڵای فەلەستین دەکەن .