May 27, 2021 05:57 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی تاقمەکانی خۆڕاگری دوابەدوای قۆڵبەست کرانی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی

قۆڵبەست کرانی «قاسم موسلیح» فەرماندەری ئۆپراسیۆنی پارێزگای ئەنبار لە ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی کاردانەوەی تاقمە خۆڕاگرەکانی لێ کەوتەوە.

سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند: ھێزە تایبەتییە عێراقی و ئەمریکییەکان «قاسم موسلیح» لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبییان لە ناوچەی «ئەلدەورە»ی باشووری بەغدا قۆڵبەست کرد. «موسلیح» خەریکی گخشت کردن بۆ پارێزگای کەربەلا بوو کە ھاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێک لە ھێزە خەباتکارەو پاسەوانەکانی ڕاپێچ کران.

ھێندێک لە سەرچاوەکان ھۆکاری قۆڵبەستکرانی ئەم سەرکردەیەی حەشدی شەعبییان بۆ ڕێگرتنی لە ھاتنی کاروانەکانی ئەمریکی لە سووریاوە بۆ عێراق لە ڕێگای بوارگە ناقەرمییەکانەوە گەڕاندووەتەوە.

تاقمەکانی خۆڕاگری لە کاردانەوە بەرامبەر بەم ھەنگاوە کرێتە ھەڕەشەیان کردووە کە ئەگەر بێتو «قاسم موسلیح» سەرکردە قۆڵبەست کراوەکەی حەشدی شەعبی ئازاد نەکرێت، ئەوانیش «ئەبو ڕەغیف» لە ئەفسەرانی پێکھاتەیەکی سەربە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران قۆڵبەست دەکەن.

دوابەدوای ئەم ڕووداوە خۆفڕەکانی تاقمە خۆڕاگرەکان بە بەرزایی نووسینگەکەی «مستەفا کازمی» دەستیان کرد بە گەشت لێدان و وەک باسی دەکرێت «کازمی» ڕایگەیاندووە ، ئاگاداری قۆڵبەست کرانی ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی نییە.

سەرپەیڤ