May 28, 2021 07:09 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی حیزبوڵڵای عێراق لە دەوڵەت لە بەر قەیران چێکردنی لە وڵات دا

گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: کابینەی «کازمی» بە قەیران نانەوە لە وڵات دا بە نیازی ھاندانی دەزگاکانی ئاسایشت بەرەو تێکھەڵچوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی «مەعلومە»، گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە بەیاننامەکەی حۆی دا باسی ئەوەی کردووە کە، جەماوەری عێراق و کۆتلە نیشتیمانیەکانی ئیدی پێملی ھەڵوێستی مەترسیداری کابینەکەی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران و قەیران چێکردنی بەئەنقەستی لە ڕێگای سێرەگرتن بۆ فەرماندەزانی خەباتکاری حەشدی شەعبی بۆ ھاندانی دام و دەزگا ئاسایشتییەکانی وڵات بەرەو پێکدادان، نابن.

گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق ھەروەھا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ڕووداوی ڕفێندرانی «قاسم موسلیح» فەرماندەری ئۆپراسیۆنی ئەنبار دەربڕی ڕادەی پێداگرتنی کازمی و کۆمەڵێک لە فەرماندەرە ئاسایشتییەکانی بۆ ئاژاوە نانەوەیەو دەوڵەت دەبێ واز لە ئەنجام دانی وەھا کارگەلێکی مەترسیدار بھێنێ، چونکو گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە بەرامبەر بەردەوام کرانی وەھا ھەڵوێستێکی دوژمنکارانە بێ دەنگ دانانیشێت.

سەرپەیڤ