May 28, 2021 07:24 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بارەی قۆڵبەست کرانی فەرماندەرەکەی حەشدی شەعبی

نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە بارەی بوختانەکانی دژی «قاسم موسلیح» فەرماندەری ناوداری حەشدی شەعبی پێکھاتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی سومریە نیوز،  نووسینگەی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ئەو ھەرایەی کە لە بەر گیرانی فەرماندەرێکی ناوداری حەشدی شەعبی بەرپا کراوە، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک جەختی لەوە کردەوە کە، گیرانی «قاسم موسلیح» بە پێی بڕیاری دادگاو بڕگەی چواری یاسای دژەتیرۆر و لە بەر سکاڵای دژی ناوبراو جێبەجێ کراوەو ھێشتاش دەستبەسەرە.

نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەکەدا ھیچی لە بارەی کەس و یان دامەزراوە سکاڵاکارەکە نەدرکاندووەو بەس وتوویەتی: لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە بارەی گیرانی «موسلیح» بە ئامادە بوونی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش، ئاسایشتی نێوخۆیی، ئاسایشتی ھەواڵگریی ھێزی سەربازی، ڕێکخراوەی ئاسایشتی نیشتیمانی و ئاسایشتی حەشدی شەعبی پێکھاتووە ھەتا لەم بارەیەوە بکۆڵنەوە.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: بەرگری کردن لە ئاسایشتی نیشتیمانی و ڕێگرتن لە ھێندێک پیلان لەم قۆناغە مێژووییەدا، ئەرکێکە کە لە سەر شانی دەوڵەت، ھێزە ئاسایشتی و سەربازییەکان، تاقم و کۆتلە سیاسیەکانەو ھەمووان دەبێ بەرژەوەندیی نیشتیمانی بە سەر ھەموو شتێکدا فەرز کەن.

سەرپەیڤ