حوزه‌یران 01, 2021 13:01 Asia/Tehran
  • پوچەڵ کرانەوەی ھێرشێکی تیرۆریستی لە باکووری عێراق

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق شەوی سێ شەممە باسی پوچەڵ کردنەوەی ھێرشێکی تیرۆریستیی کرد لە شاری موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بە پێی زانیارییە ودەکانی دەزگای ھەواڵگریی سەربازی لە بارەی بوونی ماتۆڕێکی بۆمب ئاخنکراوی ئامادەی تەقاندنەوەو ئەنجام دانی ھێرشی  تیرۆریستی لە بازاڕێکی ناوچەی «ئەلقەراج» لە باشووری موسڵ، دەستبەجێ فەرمانبعرانی ئاسایشتی ڕەوانەی ئەو شوێنە کران و دەست بەجێ شوێنەکەیان گەمارۆ داو ماتۆڕە بۆمب ئاخنکراوەشیان دۆزییەوەو پوچەڵیان کردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق ھەروەھا باسی قۆڵبەست کرانی چوار تیرۆریستیی داعشیی کردووە لە پارێزگاکانی بەغدا، کەرکوک و نەینەوا.

سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە  بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.   

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوەش دەوڵەتی عێراق داوای لە ئێران کرد ھەتا لە خەباتی دژی تیرۆریزم یارمەتیی بەغدا بدات.

هێزەکانی عێراق بە یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ١٧ی نوامبەری ٢٠١٧ توانییان شاری «ڕاوە» لە پارێزگای ئەنبار وەکو دوایین پێکەی داعش لە عێراق ڕزگار بکەن. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە کاری داعش لە عێڕاق دا تەواو بوو. 

سەرپەیڤ