حوزه‌یران 04, 2021 16:13 Asia/Tehran
  • پەیامی «سەیید عەممار حەکیم» بە بۆنەی ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە)

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی ڕایگەیاند: ئیمام خومەینی(رە) بە ھزرێکی درەوشاوە، بۆچوونێکی مرۆڤانە، بەسیرەتێکی داھێنەرانەو دووربینییەکی قوڵ توانی ئەو ھاوکێشە چەتوونەی کە ساڵانێکی دوورودرێژ بە پاوەجێیی مابووەوە، بەشۆڕشی ئیسلامیی ئێران بگۆڕێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ئەمڕۆ ھەینی لە پەیامێکدا سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە)ی سەرەخۆشیی کرد.

حەکیم لە پەیامەکەی دا وتیشی: تایبەتمەندیی ھەڵکەوتەی کەسایەتیی ئیمام خومەینی(رە) ڕوانگەی بەرفراوانیان بوو کە بە ھۆیەوە تەواوی گرفتەکانی مرۆڤایەتی، کۆمەڵگاو ئوممەتی ئیسلامی و خەم و پەژارەی ستەملێکراوانی لە سەرتاسەری گۆی زەوی بە بێ ھیچ جۆرە ھەڵاواردنێک لە بەر چاو دەگرت.

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە درێژەی پەیامەکەی دا جەختی لەوەش کردەوە کە، لە سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) ڕێز لە یادی ئەو زانا ئیلاھی و ڕابەرە بێ ھاوتاو مرۆڤە چاکسازی خوازە دەگرین و پابەند بوونی خۆمان بە درێژە پێدانی ڕێبازی ئەو حەزرەتە ڕادەگەیەنین.

ئەمڕۆ ھەینی چواردەی جۆزەردانی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی، ٢٣ی شەووالی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ چوارەمی ژوئەنی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

سەرپەیڤ