حوزه‌یران 06, 2021 06:07 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی حەشدی شەعبی دژی بەرماوەکانی داعش لە باشووری «سامەڕە»

ناوەندی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لە باشووری «سامەڕە» ٦ حەشارگەی بەرماوەکانی داعشیان تێکخڕووخاندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فرس، ناوەندی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی ڕۆژی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: یەکەیەکی ھێزەکانی تیپی ٤١ی حەشدی شەعبی بە ھاوکاریی ھێزەکانی ئاسایشت ڕاوەدوونانی بەرماوەکانی داعشیان لە ناوچەی «ئەلسەراء» لە ناحیەی «یەسریب» بەردەوام کردو توانییان زیاتر لە شەش حەشارگە تێک بڕووخێنن و یەکێک لە تیرۆریستانیش لەنێو بەرن و تیرۆریستێکی دیکەش بریندار کەن.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھەروەھا پشتێنێکی تەقاندنەوەو چەندین بۆمبای دەستکردی تیرۆریستانیشیان لە ھەڵمەتەکەدا دۆزییەوەو دەستیان گرت بە سەری دا.

جێگای ئاماژەیە لە ئێستاش دا ھەڵمەتی سەر بەرماوەکانی داعش ھەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ