حوزه‌یران 06, 2021 16:25 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی بەغداو واشێنگتۆن بۆ مۆڵ درانی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی ئەمریکی لە دەرەوەی عێراق

دوای بەرپا کرانی بەڕێوەچوونی دانیشتنی لێژنەکانی سەربازی و ھونەریی ھاوبەشی بەغداو واشێنگتۆن، یاریدەری فەرماندەری ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق باسی ڕێککەوتن لە سەر مۆڵ درانی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی ئەمریکی لە دەرەوەی خاکی عێراقی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ڕۆژنامەی «سەباح»، لە ئاراستەی وتووێژە ھونەری و ئاسایشتییە ئەنجام گرتووەکان لە دانوستانی ستراتژیی بەغداو واشێنگتۆن، دانیشتنێک ڕۆژی شەممە بە سەرۆکایەتیی «عەبدولئەمیر شەمەری» یاریدەری فەرماندەری ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق و «پۆل کالفۆرت» فەرماندەری ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی «ویستی لێبڕاوانە» بۆ تاوتوێ کردنی دەرەنجامی دانوستانی ستراتژیی بەغداو واشێنگتۆن سەبارەت بە گەڵاڵەی بڵاوەپێکردنی دووبارەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی لە دەرەوەی خاکی عێراق بەڕێوە برا.

«شەمەری» یاریدەری فەرماندەری ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق وتی: بەغدا بە واشێنگتۆنی ڕاگەیاندووە کە عێراق لە نێو خاکی خۆی دا پێویستی بە ھێزەکانی ئەمریکی نییەو مۆڵ درانی دووبارەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی لە دەرەوەی خاکی عێراق و لە بنکەکانی ھێندێک لە وڵاتانی دراوسێ دەبێت.

یاریدەری فەرماندەری ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق وتیشی: دانیشتنەکە لە سەر دیاری کرانی خشتەیەکی زەمەنی بۆ چوارچێوەی پەیوەندیی ستراتژیی بەغداو واشێنگتۆن لە ڕێگای گۆڕینەوەی زانیاری و کۆکردنەوەی زانیاری لە قەواخی گەشت لێدانی ئاسمانی، ڕاوێژو مەشق پێکردن چڕ ببووەوە.

«شەمەری» وتیشی لە دانیشتنەکەدا، ڕەوشتی تاقمەکانی داعش، جێگیر بوونەوەی چەکدارەکانیان و گەشەو بەرزبوونەوەی ئاستی توانایی ھێزەکانی عێراق تاتوێ کرا.

سەرپەیڤ