حوزه‌یران 06, 2021 16:41 Asia/Tehran
  • دوو خۆفڕ لە ئاسمانی عێراق دا خرانە خوارەوە

کۆڕی میدیایی ئاسایشتی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە باسی پێز و شوێنگرتن و خستنەخوارەوەی دوو خۆفڕی کرد لە ڕۆژئاوای عێراق دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەیاننامەیەکی کۆڕی میدیایی ئاسایشتی عێراق دەربڕی ئەوەیە کە، سیستێمی بەرەڤانیی ئاسمانی لە بنکەی ئاسمانیی«عەینۆلئەسەد»ی پارێزگای ئەنبار لە ساتەکانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر ٣٠ خولەک بە کاتی بەغدا، ئەم دوو خۆفڕەی خستووەتە خوارەوە.

وەک باسی دەکرێت، ئەمە دووھەمین ھێرشە بە کەڵک وەرگرتن لە خۆفڕە بۆمب ئاخنکراوەکان بۆ سەر بنکەی «عەینۆلئەسەد» لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو.

ئەم ھێرشە ڕێک ھەر تۆھێک دوای ھێرشە موشەکییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر فڕگەی بەغدا ڕووی دا کە بە پێی ڕاگەیاندنی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

ھێشتا ھیچ تاقم و یان لایەنێک بەرپرسایەتیی ئەم ھێرشەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

سەرپەیڤ