حوزه‌یران 06, 2021 18:36 Asia/Tehran
  • جەختی بەغدا لە سەر پێویستیی کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە خاکی ئەم وڵاتە

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ھێرشی «پەکەکە» بۆ سەر ھێزی پێشمەرگەو ھەروەھا مۆڵ درانی ھێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراقی ئیدانەکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق، دوای ھێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر چەند ناوچەیەکی باکووری عێراق، سەرۆکایەتیی کۆماری ئەم وڵاتە ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا مۆڵ درانی ھێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراقی بە پێشێل کردنی دابی ددراوسێگەری زانی و  ئیدانەی کرد.

سەرچاوە عێراقییەکان ڕۆژی ڕابردوو باسی ھێرشی چەکدارانی «پەکەکە»یان کرد بۆ سەر دەستەیەک پێشمەرگەکانی ھەرێمی کوردستان لە پارێزگای دھۆک کە لە ئەنجام دا پێنج پێشمەرگەی ھەرێم بوون بە قوربانی.

سەرۆک کۆمارەتیی عێراق جەختی کردوە لە سەر پێویستیی ڕاگیرانی وەھا ڕووداوگەلێکی کارەساتبار و ڕایگەیاندووە: بوونی ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە خاکی عێراق و بە تایبەتی ھەرێمی کوردستان نایاساییە و دەبێ بۆ پێشگرتن بەم ھەنگاوانەی تێکدەری ئاسایشتی عێراق و شارومەندانی ئەم وڵاتە بەبڕشتانە ھەڵس و کەوت بکرێت و دیارە یاسای بنەڕەتیی عێراق ماوەی ئەوە نادات کە خاکی عێراق ببێتە ھۆکارێک بۆ ھەڕەشەکردن لە ئاسایشتی دراوسێکان.

لەم بەیاننامەیەدا ھەروەھا لە سەر گرینگایەتیی پێشگرتن بە پێشێلکرانی سەروەریی عێراق و کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان و بە تایبەتی موسڵ پێداگری کراوە مۆڵ درانی ھێزی تورک لە خاکی عێراق بە پێشێلکەری بنەمای دراوسێیەتی و بەدژی بڕیارو پەیمانە نێونەتەوەییەکان زانراوە.

سەرۆک کۆمارەتیی عێراق ھەروەھا ھێرشی سەر ناوچەکانی گردوپەڕی کەمپی «مەخموور»ی بە ئاڵۆزی چێکردنێکی پڕمەترسی ناوبردووەو لە سەر بەھێزکرانی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتی تورکیای دراوسێ لە سەر بەرژەوەندیی ھاوبەش و ھەروەھا چارەسەر کردنی کێشەی سنووری و دۆسیە ئاسایشتییەکان لە ڕێگای ھاریکاری و ھاواھەنگی، ڕەت کردنەوەی ھەنگاوی یەک لایەنە بۆ چارەسەریی کێشەکان و پێویستیی ڕێزنان لە سەروەری و دەستەڵاتی عێراق پێی داگرتووە.

جێگای ئاماژەیە،تورکیا لە مێژە بە بانگەشەی خەباتی دژی «پەکەکە» خەریکی پێشێل کردنی سەروەریی باکووری عێراقە.

 

سەرپەیڤ