حوزه‌یران 08, 2021 10:43 Asia/Tehran
  • «قاسم موسلیح» فەرماندەرە گێراوەکەی حەشدی شەعبی ئازاد کرا

سەرچاوە ئاگادارەکان لفە عێراق باسی ئازادکرانی «قاسم موسلیح» لە فەرماندەرانی حەشدی شەعبییان کردووە کە ماوەیەک لەمەوبەر قۆڵبەست کرابوو.

بە پێی ڕاپێرتی کەناڵی ئەلعالەم، سەرچاوەیەکی ئاگادار شەوی سێ شەممە باسی ئازادکرانی «قاسم موسلیح» فەرماندەرە گێراوەکەی حەشدی شەعبیی  کردووە لە بەر نەبوونی بەڵگەی پێویست بۆ ڕاگرتنی.

ئەم سەرچاوەیە جەختی لەوەش کردەوە کە، «قاسم موسلیح» بە پێی بڕیاری دادەھانی ئازادکراو لە لایەن فەرماندەرانی دیکەی حەشدی شەعبییەوە بە فەرمی پێشوازیی لێ کرا.

«قاسم موسلیح» وەکو فەرماندەرێکی باڵای حەشدی شەعبی لە بەرنگاری گوێزرانەوەی چەکدارانی داعش لە خاکی سووریاوە بۆ نێوعێراق ببووەوە کە لەبەر گوشاری باڵوێزخانەی ئەمریکا ڕفێندرا، ئەم ھەنگاوە ئانتریک کارانەیەش ناڕەزامەندیی توندی خەڵک، تاقمە خۆڕاگرەکان و کۆمەڵێک لە ھەڵسوڕاوانی سیاسیی لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ