حوزه‌یران 09, 2021 07:35 Asia/Tehran
  • قۆڵبەستکرانی سەرکردەیەکی داعش لە باکووری عێراق

ناوەندی ھەواڵگریی سەربازیی وەزارەتی بەرەڤانیی عێراق باسی قۆڵبەستکرانی سەرکردەیەکی تاقمی تیرۆریستی داعشی کرد لە باکووری ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ناوەندی ھەواڵگریی سەربازیی عێراق سەربە وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتە ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بە ھاواھەنگیی ھەوڵگریانە لەگەڵ ژمارەیەک لە ناوەندە ئاسایشتیەکان و ھەنگی سێھەمی لەشکری سەوادەی ٧٣ی سوپا، تیرۆریست «ئەبو ئیلیاس» بەرپرسی بەشی کارگێڕیی تاقمی تیرۆریستی داعش قۆڵبەست کرا.

ناوەندی ھەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرەڤانیی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە، ئەم سەرکردە تیرۆریستە کە بە گوێرەی بڕگەی چواری یاسای خەباتی دژی تیرۆریزم کەوتبووە بەر پەیگەڕی ھێزەکانی ئاسایشت و ھەواڵگری، لە ناوچەی ئەلعەیازییەی ڕۆژئاوای «نەینەوا» قۆڵبەست کرا.

عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ی زایینی دوای سێ ساڵ پێکدادان، سەرکەوتن بە سەر تاقمی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند، بەڵام شانە نوستووەکانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە ھێشتاش لە ھێندێک لە ناوچەکانی پارێزگاکانی دیاله، کەرکوک، نەیەنوا، سەلاحەددین، ئەنبارو بەغدا خەریکی کاری تیرۆریستین.

سەرپەیڤ