حوزه‌یران 09, 2021 11:05 Asia/Tehran
  • واژۆ کرانی بەڵگەنامەی ھاوکاریی ستراتژیی نێوان بریتانیاو عێراق

دوابەدوای سەردامی وەزیری دەرەوەی بریتانیا بۆ عێراق بەڵگەنامەی ھاوکاریی ستراتژیی نێوان دوو وڵات واژۆ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی بریتانیا ڕایگەیاند: «دۆمینیک ڕاب» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕۆژی سێ شەممە گەییشتە بەغداو دوای دیدارو وتووێژی لەگەڵ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراێ و «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران و «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمان و «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق بەڵگەناوەی ھاوکاریی ستراتژیی واژۆ کرد.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا ئەم بەڵگەنامەیە چاودێری دەکات بە سەر قوڵ بوونەوەو ھێزمەند کرانی ھاوکارییەکانی لەندەن و بەغدا بە تایبەت لە بواری داکۆکی لە ھەوڵی عێراق بۆ بەرنگار بوونەوەی تاقمی ڕەشەکوژی داعش.

سەرپەیڤ