حوزه‌یران 14, 2021 13:04 Asia/Tehran
  • عێراق .. گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵ هەڵدرایەوە

لایەنە تایبەکانی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان گۆڕێکی دیکەیان لەسنوری بادوش هەڵدایەوە کە 123 رووفاتی تێدایە.

بەپێی راپۆرتێکی ئیندەپێندت، دوێنێ لە موسڵ گۆڕێکی بەکۆمەڵی دیکە هەڵدراوەتەوە کە پەیوەندی بە کۆمەڵکوژیەکەی زیندانی بادوشەوە هەیە.

لەراپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە:" 123 رووفات لەناو گۆڕەکەدایە و پشکنینی دی ئێن ئەیان بۆ دەکرێت و دەناسرێنەوە".

پێشترو لەسەرەتای سەرهەڵدانی گروپی تیرۆرستی داعشەوە 600 کەس لەبادوشی سەربە موسڵ زیندانیکران و دواتر داعش کۆمەڵکوژی کردن.

نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا رایگەیاندوە:" هەزاران کەس لەچاوەڕوانی یەکلایکردنەوەی چارەنووسی کەسوکارەکانیاندان کەلەلایەن داعشەوە بێسەرو شوێن کراون".

سەرپەیڤ