حوزه‌یران 15, 2021 06:48 Asia/Tehran
  • «فۆئاد حسەین» خوازیاری وتووێژی نێوان وڵاتانی دراوسێی عێراق بوو

«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق کە لە دەوحەی پێتەختی قەتەردایە، خوازیاری وتووێژی نێوان دراوسێکانی بەغدا بوو بۆ لێک نزیک کردنەوەی ڕوانگەکانیان و ھێزمەندکردنی ڕێگاچارەی دانوستان بە مەبەستی چارەسەریی پرسە گرینگەکانی ناوچەکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیاکانی عێراق شەوی سێ شەممە ڕایانگەیاند: «فۆئاد حسەین» لە دیداری لەگەڵ «سامیح شوکری» ھاوتای میسریی خۆی لە پەراوێزی گەشتەکەی بۆ دەوحە بە مەبەستی بەشداری کردنی لە ڕاوێژی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی بە میواندارەتیی قەتەر، ھۆگریی عێراقی بۆ ھێزمەندکردنی ڕاوەێژەکانی لەگەڵ میسر بە سەرنجدانی ئەو ڕۆڵە چالاکەی لە ناوچەکەدا، دەربڕی.

ناوبراو تیشکی خستە سەر گرینگایەتیی بەرپاکرانی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە نێوان عێراق و میسر و ئۆردۆنیش و داوای بەڕێوەچوونی دانوستانێکی کرد بە بەشداریی تەواوی دراوسێکانی عێراق.

وا دیارە ئەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەری چڕ بووەتەوە لە ڕاستی دا ھەمان پرسی نێوان ئێران و عەرە بستانە.

ناوبژیڤانیی عێراق لە نێوان ئێران و عەرەبستان لە ڕێگای «فۆئاد حسەین»ەوە ئەوە بۆ چەند مانگێک دەڕوات کە دەستی پێکراوە. دوای ھەوڵی چەند ساڵەی ھێندێک لە پێتەختە ناوچەییەکان لەوانە بەغدا، لە ئەنجام دا دەوڵەتی ئێستای عێراق توانیویەتی دەستی بەم جێ و شوێنە دیپلۆماسیە لەنێوان تاران و ڕیاز بگات.

سەرپەیڤ