حوزه‌یران 16, 2021 12:35 Asia/Tehran
  • داخوازیی فراکسیۆنی سادیقون لە کازمی بۆ لەبەرگرتنی ھەڵوێستێکی زوڵاڵ لە ھەمبەر لەشکریانی ئەمریکی

فراکسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق خوازیاری زوڵاڵ بوونی ھەڵوێستی «مستەفا کارمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەی کرد لە بارەی یاسای وەدەرنانی ھێزەکانی بیانی.

«ئەحمەد کنانی» ئەندامی فراکسیۆنی سادیقون ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی «مەعلومە» وتی: بە سەرنجدانی نەبوونی ھەڵوێستێکی زوڵاڵی دەوڵەتی لە بارەی  یاسای وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق، وا ھەڵدەگرێ کە لانیکەم دەوڵەت یاداشتێکی ناڕەزایانە دەرکات و یان ھەڵوێستێک لە مەڕ ڕەت کردنەوەی پەکخرانی ڕەوتی کشانەوەی ئەم ھێزانە ڕابگەیەنێت.

پەرلەمانی عێراق ٥ی ژانویەی ٢٠٢٠ پرۆژەیاسای کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لەم وڵاتەی تێپەڕاند. سەرباری ئەمەش دەوڵەتی عێراق ھەڵوێستێکی ڕونی لەمەڕ ڕاپەڕێندرانی ڕێک و پێکی ئەم یاسایە ڕانەگەیاندووەو بە تێوەگلانی بە دانوستانێک لەژێرناوی «وتووێژی ستراتژی» لەگەڵ ئەمریکا ھەتا ئێستا جێبەجێ کرانی ئەم یاسایە پەکی کەوتووە.

«ئەحمەد کنانی» لە پەیوەندی لەگەڵ شاڵاوەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکووری عێراقیش وتوویەتی: ئەو پێکھاتە پەرلەمانیانەی کە بۆ سەروەریی عێراق فرمێسکی تیمساحیان ھەڵدەوەراند، ئەمڕۆکە لە بەرامبەر ئەو سنووربەزاندنانەی تورکیا لە باکووری وڵات ھیچ ھەڵوێستێک دەرنابڕن لە کاتێکدا کە ئەم بابەتەش بەشێکی ھەرە گرینگی سەروەری و دەستەڵاتی عێراقە.

سەرپەیڤ