ڕاپێچ کرانی ١٤ ئەندام و سەرکردەی داعش لە کەرکوک و نەینەوا
ئاژانسی زانیاری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵ و ھەروەھا دەزگای ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق لە بەیاننامەگەلیکی جیاجیادا باسی ڕاپێچ کرانی بەتێکڕایی ١٤ ئەندام و سەرکردەی داعشیان کرد لە کەرکوک و نەینەوادا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، لە بەیاننامەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ئاژانسی زانیاری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەربە وەزارەتی نێوخۆی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە قۆڵبەست کرانی ٦ سەرکردەی داعش لە پارێزگای کەرکوک دا ھاتووە: ئەم کەسانە لەبەر پێوەبەسترانیان بە داعش بە گوێرەی بڕیاری بڕگەی چواری دژەتیرۆر کەوتبوونە بەر پەیگەڕ.
لە بەیاننامەکەی ئاژانسی زانیاری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵ دا پێ لە سەر ئەوە داگیراوە کە، دان پیادانانەکانی ئەم کەسانە سەبارەت بە داکۆکی لە داعش تۆمار کراوەو تەگبیری یاساییش لە بارەیانەوە ڕەچاو کراوە.
لە بەیاننامەیەکی دیکەدا، دەزگای ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق کە ھێزە ئاسایشتییەکانیان لە پارێزگای نەینەوادان باسی ئەوەی کردووە کە توانیویانە ٨ ئەندامی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکان ڕاپێچ بکەن.
ئەم داعشیە گیراوانە لە ناوچەکانی نەینەوا، دیجلە، سەلاحەددین و جزیرەدا خەریکی ئەنجام دانی کاری تێکدەرانە بوونە.