حوزه‌یران 20, 2021 17:38 Asia/Tehran
  • هاواھەنگیی هەرێمی کوردستان و بەغدا بۆ ڕێگری لە دەستدرێژییەکانی تورکیا

ئەندامێکی فراکسیۆنی سائیرون لە پارلەمانی عێراق باسی هاوئاهەنگی بەغدا و هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ کۆتایی هێنان بە دەستدرێژییەکانی تورکیای کرد.

 

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، سەعران ئەعاجیبی لەم بارەوە وتی: هاواھەنگییەکی گرینگ لە نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و حکومەتی ناوەندیی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ دەستدرێژییەکانی تورکیا پێک هاتووە و حەوتەی داهاتوو وتووێژی گرینگ لەم بارەوە ئەنجام دەبێت . 

ئەو وتیشی: شاندێکی پارلەمانی بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان بەم زووانە بۆ لێک دانەوەی دۆخی ئەمنیی ناوچە و بەشداری هێزە تورکەکان لە خاکی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

ئەم ئەندامی کۆمیسیۆنە داکۆکی کرد: کۆمیسیۆن حەوتەی داهاتوو دانیشتنی گرینگی لەم بارەوە دەبێت.

سەرپەیڤ