حوزه‌یران 22, 2021 08:11 Asia/Tehran
  • ھێرشی خۆفڕ بۆ سەر فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا

میدیاکانی عێراق باسی ھێرشی خۆفڕ بۆ سەر بەشێک لە فڕگەی بەغدایان کردووە کە ھێزەکانی ئەمریکی تیای دا مۆڵ دراون.

بنکەی ھەواڵدەریی «سابرین نیوز» وای بڵاو کردووەتەوە کە، بنکەی «ڤیکتۆریا» کە شوێنی مۆڵ درانی لەشکریانی ئەمریکییە لە نزیک فڕگەی بەغدا، بە ھۆی خۆفڕەوە ھێرشی کراوەتە سەر.

«سابرین نیوز»وتیشی:ئەم ھێرشانە بە ھۆی خۆفڕی چەشنی«Fix wing‌»ەوە ئەنجامی گرتووەو توانیویەتی ئامانجەکانی خۆی بە تەفەڕنجێکی زۆرەوە بپێکێت.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم بنکەھەواڵدەرییە،سیستێمی بەرپەرچدانەوەی«TWQ-1» و سیستێمی «CRam»یش نەیانتوانیویە بەرنگاری ئەو خۆفڕانە ببنەوە.

ھێرشی بە ڕۆکێت و تەقینەوە لە سەر ڕێگای کاروانەکانی ئەمریکییەکان و بنکەکانیان لە ھاوینی ساڵی ڕابردووەوە لە عێراق دا دەستی پێ کراوەو ھەرواش بەردەوامە.

عێراقییەکان بە پێی پەسەند کراوەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە نەیاری بەبڕشتانەی بەردەوامیی داگیرکارییەکانی ھێزی بیانی لە وڵاتەکەیاندان.

سەرپەیڤ