حوزه‌یران 23, 2021 06:28 Asia/Tehran
  • عێراق: وتووێژ تاکە ڕێگای چارەسەریی گرفتەکانی ناوچەکەیە

وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق ڕۆڵی وڵاتەکەی لە ناوچەکەدا بە تەوەرەیی و گرینگ نرخاندو پێی داگرت: وتووێژ تاکە ڕێگای چارەسەریی گرفتەکانی ناوچەکەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «فۆئاد حسەین» وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی «ئەلحەدەس» وتیشی: وڵاتەکەی ڕاشکاوانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دا وتووێژ دەکات و دەستوەردانیان لە کاروباری نێوخۆیی دا قەبوڵ ناکات.

وتیشی: ئێمە لەگەڵ ھێندێک لە وڵاتانی ناوچەکەدا  گرفتمان ھەیەو بە نیازی چارەسەر کردنیانین لە ڕێگای وتووێژەوەو بژاردەیەکی دیکەشمان نییە.

«فۆئاد حسەین» وتیشی: بڕیار دان لە بارەی عێراقەوە دەبێ لە بەغدا ئەنجام بگرێت نەک لە پێتەختی ھیچ وڵاتێکی دیکەدا .

وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە، گرفتە نێوخۆیی و ناوچەییەکان زۆرن بەڵام دیارە وتووێژ تاکە ڕێگاچارەیانە.

ناوبراو ھەروەھا پەیوەندیی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێرانی بە پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتی دراوسێ نرحاند.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەشێکی تری قسەکانی دا ئاماژەی کردە دیداری ئەم دواییەی لەگەڵ وەزیرانی ئەورووپی لە پەراوێزی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپاو وتی: لەو دیدارانەدا سەبارەت بە ڕێگاکانی داکۆکیی سیاسی، ئاسایشتی و ئابووری لە عێراق وتووێژی کردووە.

سەرپەیڤ