حوزه‌یران 23, 2021 10:37 Asia/Tehran
  • عەلاوی: تیرۆری شەھید «سولەیمانی» لە خاکی عێراق دا ھەڵەیەکی گەورە بوو

«ئەیاد عەلاوی» سەرۆکی ھاوپەیمانیی وەتەنیەی عێراق جەختی کرد کە تیرۆری سەرداری سپەھبۆدی شەھید حاج قاسم «سولەیمانی» سەرکردەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە خاکی عێراق دا ھەڵەیەکی گەورە بوو لە لایەن ئەمریکاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی میدڵ ئیست نیوزەوە، «ئەیاد عەلاوی» سەرۆکی ھاوپەیمانیی وەتەنیەی عێراق لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا پێی داگرت کە لەگەڵ لایەنی ئەمریکی سەبارەت بە ھەڵەی گەورەی کردنە ئامانجی شەھید حاج قاسم سولەیمانی سەرکردەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە خاکی عێراق دا قسەم کردووە و پێم وتوون کە ئەو شەھیدە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی دەوڵەتی عێراق ھاتبوو..

عەلاوی لە بارەی داھاتووی بوونی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق و ناوچەکەش وتی: لەگەڵ باڵوێزانی دوو وڵات کە یەکێکیان لە ئەمریکا نزیکە دیداری کردووەو ئەوان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەمریکا لە مانەوەی لە عێراق دا وەڕەس بووەو حەز بە بەردەوام کردنی مانەوەی لە عێراق ناکات و بە نیازە ژمارەی ھێزەکانی لە تەواوی ناوچەکەدا کەم کاتەوە.

عەلاوی پێی لە سەر ئەوەش داگرت کە ئامادە بوونی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق بەرلەمە لە چوارچێوەی یاساوڕێسای سەربازی و ڕێزنان لە سەروەریی خاکی عێراق نەبوو.

سەرپەیڤ